هەرێم نیوز
پێگەی بلومبێرگ بڵاویکردوەتەوە، ئیسرائیل تێچوی زیانەکانی لە شەڕی 12 رۆژی لەگەڵ ئێراندا بە سێ ملیار دۆلار خەمڵاندوە.
شای ئاهارۆنۆڤیچ، بەڕێوەبەری گشتیی دەسەڵاتی باجی ئیسرائیل بە پێگەی بلومبێرگ ئەوەشی راگەیاندوە، ئیسرائیل گەورەترین ئاڵنگاری ئابوری روبەڕوبوەتەوە لە جەنگی لەگەڵ ئێراندا، کە پێشتر زیانێکی لەو شێوەیە لە مێژوی ئیسرائیلدا نەبوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، “بانکی ئیسرائیل پێشبینی دەکات لەمساڵدا گەشەی ئابووری بەڕێژەی 3.5% بێت، هەرچەندە ڕەنگە ئەمە بەهۆی شەڕی ئەم دواییە کاریگەری لەسەر بێت”.
ئاشكراشی كرد، لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، ئابووری ئیسرائیل بە شێوەیەک وەستا، قوتابخانە و شوێنە بازرگانییەکان داخران جگە لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، حکومەت قەرەبووی ئەو کۆمپانیایانە دەکاتەوە، کە وەزارەتی دارایی بە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار خەمڵاندویەتی.
ئیسرائیل لە 13ـی حوزەیران هێرشێکی سەرەتایی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئاڕاستەی ئێران کرد و دواتر ئێران وەڵامی هێرشەکانی دایەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی سێ شەممە 25ی حوزەیران ئاگربەستی ڕاگەیاند.