هەرێم نیوز
دادگایەکی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی داواکارییەکەی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە بۆ دواخستنی دادگاییکردنەکەی، تەنانەت لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای کرد دۆسیەکە بە تەواوی هەڵبوەشێتەوە.
پارێزەری نەتانیاهۆ ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە دادگا کردبوو کە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ئامادەبوونی لە دادگاییکردنی بێبەری بکات و ڕایگەیاندبوو کە سەرۆکوەزیران پێویستە سەرنجی لەسەر "بابەتی ئەمنی" بێت دوای شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.
بەڵام دادگای ناوچەی قودس لە بڕیارێکدا کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: "لە ئێستادا ئەم داواکارییە بنەمایەکی تەواو و پاساوێکی ورد بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنەکان نادات."
ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە وتی: ئەم دادگاییکردنە دەبێت دەستبەجێ هەڵوەشێتەوە یان لێخۆشبوون بدرێت ئەم پاڵەوانە گەورەیە.
نەتانیاهۆ لە چەندین دۆسییەی تایبەت بە گەندەڵی و بەرتیلدان و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات تۆمەتبار کراوە، ئەو تۆمەتانەی کە بەردەوام ڕەتیکردووەتەوە و بە پاڵنەری سیاسی ناوی بردووە.