هەرێم نیوز
لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هەزار و 190 کەس لە ئێران کوژراون و چوار هەزار و 475 کەسیش بریندار بوون. ئەمە بەپێی ئاماری ڕێکخراوی هرانا بۆ مافی مرۆڤ.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هرانا" ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەی کوژراوانی مەدەنی 436 کەس و ژمارەی کوژراوانی سەرباز 435 سەرباز بووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: دوو هەزار و 71 هاوڵاتی مەدەنی و 256 سەرباز برینداربوون.
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە 319 کوژراو و 2148 برینداریش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە بۆئەوەی دڵنیاببنەوە کە کەسانی سەربازین یان مەدەنی.
لە کاتی هێرشەکانی ئیسرائیلدا، ژێرخانی گرنگی سەربازی، مەدەنی، پزیشکی و فریاگوزاری زیانێکی زۆری بەرکەوت. بەگوێرەی ئاماری "هرانا"، 9 ئەمبولانس و 7 نەخۆشخانە زیانیان بەرکەوتووە ڕاستەوخۆ یان بە شەپۆلی تەقینەوە. هەروەها پێنج پزیشک و چوار کارمەندی فریاگوزاری و لانیکەم 114 منداڵ و ژن گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.
هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران تا ئێستا هەزار و 1596 کەسیان دەستبەسەر کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی دوایین ئاماری فەرمی حکومەتی ئێران، کە سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە پێنجەمین بەیاننامەی خۆیدا بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران گەیشتووەتە 627 هاووڵاتی ئێرانی و ژمارەی بریندارانیش بۆ پێنج هەزار و 935 کەس.