دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

روسیا پەرە بە ئەتۆمەکەى دەدات و چەکی نوێ رادەستى سوپاکەى دەکات

ئەمڕۆ ڤلادیمیر پوتین لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ دەرچووانى کۆلێژی سەربازیی باسى لە هەندێک پێشهاتى نوێ کردوو گوتى وڵاتانى رۆژئاوایی پشتیوانى لە ئۆکراین دەکەن و دەیانەوێت ستراتیژیەتى وڵاتەکەمان نەهێڵن، لە هەمان کاتیشدا ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی دەستێوەردانى هێزێکى دەرەکی لە کێشەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەوەندەى تر دۆخەکەى ئاڵۆزکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بە کۆمەڵە چەکێک کرد کە لەماوەکانى داهاتوودا دەخرێتە خزمەتى سوپاى وڵاتەکەیەوە.

ڤلادیمێر پوتین لەکۆبوونەوەیەکى لەگەڵ دەرچووانى کۆلێژی سەربازیی وڵاتەکەى رایگەیاند تەکنۆلۆژیاى سەربازیی بوارى دەریایی بە یەکێک لە گرنگترین پێشهاتەکان دەزانین و دەبێـت لە پەرەپێدانى چەکسازیی روسیادا بایەخی زۆری پێبدەین، لەنێو قسەکانیدا ئاماژەی بە مووشەکى جۆری "ئۆرینشک" کرد کە موشەکی سەروو دەنگ و دوومەودا و کیشوەر بڕە و تواناى تێکدانی گەورەى هەیە لەگەڵ موشەکى "10 توو گوتیشى پەرەپێدان بە هێزە سەربازییەکانمان زامنى مانەوەى دەسەڵات  و حکومەتەکەمانە، ئەمڕۆش روسیا لە پێناوى داهاتووى خۆیدا دەجەنگێت، هەربۆیە دەبێـت هەمووان بایەخ بە ئەتۆمی تایبەتى خۆمان بدەین، گوتیشى دەمەوێت ئەوەتان پێبڵێم کە مووشەکی "یارس" نوێیە و یەکێکە لە مووشەکە ئەتۆمییە هێرشییەکانى وڵاتەکەمان لەگەڵ "تو 160" کە ئەمساڵ دەیخەینە بوارى جێبەجێکردنەوە و رادەستى سوپاى دەکەین، جەختیشى کردەوە مووشەکى "ئۆرشینیک" توانایەکى لە رادەبەدەرى هەیە و رێژەیەکی زۆری لێبەرهەم دەهێنین. 

پوتین لەو کۆبوونەویەدا گوتیشى کەشتیگەلى روسی لەم ماوەیەد ژمارەیەک کەشتى نوێ و ژێردەریایی رادەستدەکرێت کە توانایەکی زۆرباشی سەربازییان هەیە، لەبوارى فرۆکەى بێفرۆکەوانیشدا زۆرچووینەتە پێشەوە بەتایبەتى لە مۆسکۆ و سانبوترسبۆرگ، گوتیشى دەبێت هەمووان پێکەوە کاربکەبن بۆ ئەوەى هێزە چەکدارەکانمان بەرەو پێشەوە ببەین و سەرجەم پەیکەری هێزەکان تۆکمەتر بکەینەوە، ئەوەش لە پێناوى پاراستنى وڵاتەکەمان و ئەو سیستەمەى کە وڵات بەڕێوە دەبات. تا هەمووان پارێزراوبین لە هەڕەشەى ناوخۆیی و دەرەکی لەسەر هەموو ئاستەکان، گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکانیش ئەوەمان لێداوادەکات. هەمووشتان دەزانن کە گۆڕانکارییەکان زۆر بەخێراییەکی سەیر دەچنە پێشەوە بەتایبەتى گۆڕانکارییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست زۆر بەرەو خراپى دەڕوات. 

پۆتین بۆ دەرچووانى کۆلێژە سەربازییەکەى وڵاتەکەى گوت دەستێوەردانی هێزێکى بیانى لە ململانێکانی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست جیهان بەرەو خاڵێکی مەترسیدار پەلکێش دەکات، رۆژئاوا درۆیەکی شاخدار پەرەپێدەدات کە دەڵێت روسیا بووەتە هەڕەشە لەسەر ناوچەکە، ئەوە ناتۆیە کە بودجەى ساڵانەى زیاد دەکات و بەخێرایی خەریکی خۆ چەکدارکردنە، ئەوەى ناتۆ لەبوارى سەربازییدا خەرجی دەکات بەرامبەرە بە هەموو بودجەى جیهان لە هەمان بواردا، هەربۆیە ئامانجی بەشێک لە سیاسییەکان باوەڕیان وایە دەبێت ستراتیژیەتى روسیا تێکبشکێنن و ئێمەش دەبێت بەهێزتری بکەین.

لەکۆتایی گوتەکەیدا ئاماژەى بەجەنگی وڵاتەکەى لەگەڵ ئۆکراین کرد و گوتی ئەوان پشتیوانى لە ئۆکراین و دەسەڵاتەکەى دەکەن و هاوکاریی هونەریی و لۆجستی و هەواڵگریی پێدەدەن و ئێمەش وەک هاوبەشى راستەقینە سەیریان دەکەین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP