دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران چۆن وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکا دەداتەوە؟

هەرێم نیوز

عەلی موسەوی، باڵیۆزی ئێران لە بەریتانیا بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، وەڵامی ئێران بۆ هێرشەکانی ئەمریکا "بە وردی حیساب دەکرێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی ئێران دەبێت و کێشە بۆ ناوچەکە دروست ناکات".

باڵوێزی ئێران وتی: لە ئێستادا بەرپرسانمان لە چۆنیەتی و چەندایەتی دەکۆڵنەوە کە ئەم تۆڵەسەندنەوەیە چۆن دەبێت و چۆن وەڵامی ئەم هەڵەیەی ئەمریکا دەدەینەوە. هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن. ئێمە بەنیاز نین کێشە بۆ ناوچەکە دروست بکەین. دەبێت هەموو شتێک بە وردی حسابی بۆ بکرێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانی، ناوچەیی و جیهانی بێت.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە چارەسەری ئێران بۆ وەستاندنی شەڕ چییە، وتی: ئێمە بە پێی مادەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرگری لە خۆمان دەکەین، ئەوە ئیسرائیل بوو کە هێرشی کردە سەر ئێمە، ئێمە بەپێی مافی سروشتی و مەشروعی بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە خۆمان."

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران وتبووی کە هێرشی سەر لە بەیانی ئەمڕۆمان بۆ سەر ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکانی ئێرانمان داوەتەوە.

پیت هێکسێت وەزیری بەرگری ئەمریکاش ئەمڕۆش ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران وەڵامی هێرشەکانمان بداتەوە ئەوا بە شێوەیەکی توندتر وەڵامیان دەدەینەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP