هەرێم نیوز
بەتۆمەتی دزیکردن و لەسەر بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێکی هەڵاتوویان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵاتوو لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەوجەوانانی کەرکوکەوە گەیشتە بنکەی پۆلیسی سەیدسادق، تایبەت بەدەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوبوو، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، تۆمەتبار (ج، أ، ب) لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری تایبەتمەند ڕاگیراوەو دوای گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.