هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بۆ رێگریكردن له دیارده‌ی گزی (غش) یان هه‌ر هه‌وڵێكی دیكه‌ی نا یاسایی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی تاقیكردنه‌وه‌كاندا، له‌سبه‌ینێوه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك و 15 خوله‌ك رۆژانه هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت راده‌گیرێن.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به هه‌مان میكانیزمی پێش‌و، ته‌نها له ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و هه‌مو جۆره نامه‌یه‌كی (MMS) ده‌بردڕێت".
بڕیارە بەیانی یەکشەممە ٢٢-٦-٢٠٢٥ تاقیکردنەوەکان دەست پێ بکەنەوە بەو هۆیەوە لە کاتژمێر (٦:٣٠)ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر (٧:٤٥)ی بەیانی ئینتەرنێت لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەوەستێت.
ئەو شوێنانەشی کە دیاریکراون کە پێویستە لە هەموو حاڵەتێکدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان هەبێت، بریتین لە :
١- سەنتەری زانیاری هەژماری من، لە گەڕەکی (٣٢)ی پارک.
٢- سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM).
٣- سەرجەم بانکەکان.
٤- فرۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی.
٥- داتا سەنتەری (پرۆژەی ڕوناکی) و (پێوەری زیرەک).
ئامانج لەبڕینی خزمەتگوزاری ئینتەر نێت، ساڵانە لەسەر داوای فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمە بۆ رێگری کردن لە دیاردەی گزی(غش) یان هەر هەوڵێکی دیکەی نا یاسایی لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکاندا.