هەرێم نیوز
لەگەڵ دەستپێکردنی هەفتەی دووەمی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران، سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم هێرشانە تا بەدیهێنانی تەواوەتی ئامانجە دیاریکراوەکان بەردەوام دەبن.
وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونیکردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل لە ئاسمان و لەسەر زەوی لە ئێران چالاکی دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕۆژانی داهاتوو پڕ دەبن لە ئاڵنگاری” و بۆردومانکردنی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەرەو فراوانبوون دەچن.
وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە لەناوبردنی سەکۆ موشەکییەکانی ئێران لە ئامانجەکانی ئیسرائیلە لەم شەڕەدا.
بە وتەی ئەو، ئیسرائیل لە ئێستادا لە “حەوت بەرە”دا سەرقاڵی شەڕە و ئامانجی نەهێشتنی هەڕەشەی وجودی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ سەر ئیسرائیل.