دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرەیەک لە ئێران داوای خۆڕادەستکردن لە خامنەیی دەکەن

هەرێم نیوز

پیاوانی ئایینی قوم داوای تەسلیمبوون لە خامنەیی دەکەن، بەڵام سوپای پاسداران دەیەوێت بەردەوام بێت لە شەڕ.

لە کاتێکدا بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە دۆناڵد ترەمپ دوو هەفتە مۆڵەتی بە ئێران داوە بۆ قبوڵکردنی داواکارییەکانیان، نیشانەکانی درزێکی قووڵ لەناو حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەرکەوتووە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، سەر بە سوپای پاسداران، لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت کە چەند سەرکردەیەکی باڵا و "گوماناوی" بەنیازن بەرەیەک لە دژی “یەکگرتوویی نیشتمانی” دروست بکەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەسانە لە هەوڵی ئەوەدان کە بەشێک لە پیاوانی ئایینی قوم بخەنە بەردەم خەڵک بۆ ئەوەی بانگەوازی گشتی بۆ تەسلیمبوون و سازان لەگەڵ ئیسرائیل دەربکەن، هەروەها بەرپرسێکی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ڕووخساری ڕەمزی ئەم بزووتنەوەیە بخەنە ڕوو.

دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانە نیگەرانن لە کاردانەوەی توندی حکومەت بەرامبەر بەم کارە "خیانەتکارانە" بۆیە پلانیان هەیە یەکێک لە "بەرپرسانی پێشووی وڵات" وەک سەرۆکی ئەم بزووتنەوەیە بخەنە ڕوو، بەڵام ئەو بەرپرسە تا ئێستا وەڵامی ئەوانی نەداوەتەوە.

لە بەرامبەردا سوپای پاسداران داوای بەردەوامی شەڕ دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP