دواین هەواڵ

جیهان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنی سەرجەم فەرماندەکانی ئێران دەکات

هەرێم نیوز

شلۆمی بیندەر بە ئاماژەدان بە کوشتنی عەلی شادمانی فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەنبیا وتی: پێویستە فەرماندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەر شوێنێک کە هەڵدێن، لەناوببەین.

دەشڵێت: دوو ڕۆژ پێش ئێستا توانیمان یەکێک لە بنکە نهێنییەکانیان لە شاخ بکەینە ئامانج، هەندێک لە فەرماندەکان هەڵاتن و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی تر، دوای دوانزە کاتژمێر فەرماندەی بنکەی خاتەم ئەلئەنبیامان کردە ئامانج، کە هەڵاتبوو بۆ ناوچەیەک لە چیاکانی دەوروبەری تاران.

جەختی لەوە کردەوە کە 30 فەرماندەی باڵای سەربازی لە هێرشە سەرەتاییەکانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی کوژراون و سوپای کۆماری ئیسلامی ئێرانیش تەنیا ناوی هەشت ژەنەراڵی پلە باڵای لەنێو ئەو کەسانەدا هێناوە کە کوژراون. هەروەها وتی: دەیان فەرماندە و لانیکه م نۆ زانای ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو هێرشانەدا کوژراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP