دواین هەواڵ

جیهان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ لە دوو هەفتەی داهاتوو لەبارەی ئێرانەوە بڕیار دەدات

هەرێم نیوز

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئێران. ترەمپ جەخت لە دیپلۆماسی لەسەر ئێران دەکاتەوە

کارۆلین لیڤیت دەڵێت، سەرۆک ترەمپ ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو هەفتەدا بڕیارێک لەبارەی بەشداریکردن لە شەڕی ئیسرائیل و ئێران دەدات.

دەشڵێت: دەبێت ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم ڕاگرێت. ئێران هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. سەرۆک کۆمار زۆر ڕوون و ڕاشکاوانە لەسەر ئەم بابەتە دواوە. 

وتیشی ئێران لە هەموو کاتێک نزیکترە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.

باسی لەوەش کرد، ئەمریکا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد: کاتێک سەرۆک کۆمار 60 ڕۆژی مۆڵەتی بە ئێران دا بۆ ئەوەی بێتە سەر مێزی دانوستان، ئێران ئەو وادەیەی تێپەڕاند بەبێ وەڵامدانەوە. لە ڕۆژی 61دا ئیسرائیل هەنگاوی لە دژی ئێران گرتەبەر.

لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وتی: سوپای ئیسرائیل لەوەی چاوەڕوان دەکرا زیاتری کردووە، چ لە توانایدا بۆ پەکخستنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و چ لە نەهێشتنی کەسایەتییە سەرەکییەکانی ڕژێمی ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP