هەرێم نیوز
ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی بەم زووانە هێرشی زۆر بەرفراوان بۆ سەر ئامانجە گرنگەکانی تاران ئەنجام دەدات.
کاتز لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە شوێنی هێرشێکی مووشەکی بالیستیک لە ناوەڕاستی ئیسرائیل، جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکان "ئامانجی زۆر گرنگ، ئامانجی ستراتیژی، ئامانجی حکومەت و ژێرخانی" تاران دەکەنە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێش هێرشەکان هۆشداری چۆڵکردن بۆ دانیشتوانی ناوچەکانی دەوروبەری ئەو ئامانجانە دەدرێت.
سەبارەت بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەروەها وتی: “دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی فۆردۆ پرسێکە کە بە دڵنیاییەوە چارەسەر دەکرێت”. هەروەها وتی کە "زیاتر لە 10 ئامانجی ئەتۆمی" لە تاران هەن کە ئیسرائیل "لە لێواری لەناوبردنیدایە" و ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ باڵادەستی ئاسمانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.