هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییان لەدەرەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، فەرمانی پێکهێنانی تیمێک دەکات.
باسی لەوەشکرد، بە سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و ئەندامێتی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و گواستنەوە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە.