هەرێم نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری راگوزەری سوریا مانگی 9ی ئەمساڵ بۆ یەکەمجار سەردانی ئەمریکا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، تەلەفزیۆنی سوریا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری ڕاگوزەری سوریا لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا سەردانی ئەمریکا دەکات.
میدیای فەرمی سوریا لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە کە ناوی نەهێنراوە ڕایگەیاندووە، سەردانەکەی داهاتووی شەرع بۆ ئەمریکا لە مانگی ئەیلولدا وتارێکی لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەخۆدەگرێت.
هەروەها کەناڵى ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای ٦٠ ساڵ ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری سوریا بۆ ئەو وڵاتەو لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشداربێت.