هەرێم نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: "ڕسوماتی پشتگیری بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان وەرناگرین".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: "لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکدا بە ژمارە (10933) لە رێککەوتی (2025/6/2) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە".
باسی لەوەشکرد: "لەچوارچێوەی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025 و ئەو رێککارانەی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان پەیرەو دەکرێن".
جەختی لەوەشکردەوە: "بڕیار درا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بون بە کارمەندی سەر سندوق لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق".