دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

پێشەوا هەورامانی: سەرۆکوەزیران هیچ کاتێک سەر شۆڕی قبوڵ نەکردووە

هەرێم نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی نە پێش خۆی و نە پێشتریش، نە سەر شۆڕی قبوڵکردووە و نە لە ئایندەش دەیکات.

 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: "کێشەکانمان چارە دەبن، هەر حەق سەردەکەوێت، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نە خۆی و نە پێش خۆی و نە پێشتریش، نە سەر شۆڕی قبوڵکردووە و نە لە ئایندەش دەیکات".

پیشەوا هەورامانی خەختیش لەوە دەکاتەوە: "ئیتر کێ زەلیلی قبوڵە با هەر لەو زومرەیە بێت و ناوی هەر لەناو سەر شۆڕان بارزبێت".

ئاماژە بەوەش دەکات: "کوردستان و گەلەکەی داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەروانییەتی، ئەوانەشی سەنگەری بەرگری و مافی گەلی خۆیان بەردەدەن نەفرەتی مێژوو چاوەرێیان دەکات".

ڕوونیشی دەکاتەوە: "60 ساڵە برسیکردن و قڕکردن وەکو قێزەونترین ڕێگا بەکاردێت ئەنجامەکەشی یەک شت بووە، گەلی کوردستان سەربەرزتر و بەهێزتر بووە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP