هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی باڵا ڕایگەیاند، سێ شەممەی داهاتوو دەرگای خۆ تۆماركردن بۆ كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دەكرێتەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند: رۆژی سێ شەممەی داهاتوو 3-6-2025، دەرگای خۆ تۆماركردن بۆ كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دەكرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەو كەسانەی خوازیارن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا لەسەر سندوقەكان بن، دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بكە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کارمەندانەی لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دەبن، بڕێک پارەیان وەک پاداشت پێدەدرێت.
باسی لەوەشکرد، فەرمانبەرانی دەوڵەت، خوێندکاران و خاوەن بڕوانامە باڵاکان، دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەی ببنە كارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان.