هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە نابێت بەهیچ شێوەیەک لەسەر شۆڵدەری ڕێگاکاندا بڕۆن به‌تایه‌تی له گه‌شتوسه‌یراندا، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە لەکاتی گەشتکردنیان بۆ ناوچە گەشتیاریەکان ئارامیان هەبێت و پابەندی یاسا‌و ڕێنمایەکانی هاتووچۆبن، هەروەها پابەند بن بە لێخوڕین لەسەر ڕێگای قیرتاوکراو، بەهیچ شێوەیەک لەسەر شۆڵدەری ڕێگاکان نەڕۆن بۆئەوەی نەبنە هۆکاری بێزارکردنی گەشتیارانی دیکە و توشی سزای پێبژاردن نەبن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هەولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "هاووڵاتیان له كاتی سه‌رپێچییه‌كاندا دەتوانن لەڕێگای واتس ئاپ و ڤایبەری ئەم ژمارەیە (07506009545) وێنە و ڤیدیۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان بۆ بنێرن، کە پابەندی ئەم ڕێنمایە نابن. تاوەکوو ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر".