هەرێم نیوز
بنەماڵەی شیلان عوسمان سکاڵای یاساییان لەسەر نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی زاخۆ تۆمار کرد.
حەجی یاسین گوللی، بەناوی بنەماڵەی " شیلان عوسمان" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "وەک بنەماڵەی " شیلان عوسمان" ئەو هەڵەیە بەتاوان دەزانین بۆیە سکاڵای یاساییمان لەسەر، “نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی زاخۆ” سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی زاخۆ تۆمارکرد، وە داوا لە هەرسێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت سەرۆک وەزیران دەکەن، بەدوای ئەو دۆسییەدا بچێت و خۆیان بەخاوەنی بزانن".
باسی لەوەشکرد: "مەبەستمان لەم بەیاننامەیە دەربڕینی رق و کینە نیە و تەنیا مەبەستمان گەیشتنی کەمتەرخەمەکان بەسزای یاسایی خۆیان و رێکخستنی کەرتی تەندروستییە".
ئەوەشی خستەڕوو: " داوا دەکەین، کچەکەمان، وەک شەهیدی کەرتی تەندروستی قبوڵ بکرێت، بەهیچ شێوەیەک ئەنجامی بەلارێدابراو قبوڵناکەین کە لەژێر هەر دەستێوەردانێکی خزم خزمێنە و کەس کەسێنە بکرێ".