دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی عێراق: فەرمانبەر دوای تەواوكردنی تەمەنی 60 ساڵان، رەوانەی خانەنشینی دەكرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق لە گشتاندنێكدا مشتومڕەكانی لەبارەی تەمەنی خانەنشینكردنی فەرمانبەران یەكلادەكاتەوەو دەڵێت، فەرمانبەر دوای تەواوكردنی تەمەنی 60 ساڵان، رەوانەی خانەنشینی دەكرێت.

وەزارەتەكە، لە گشتاندنەكەیدا رایگەیاند، فەرمانبەر دوای تەواوكردنی 60 ساڵی تەمەن، رەوانەی خانەنشینی دەكرێت بەچاوپۆشین لە ماوەی خزمەتكردنی.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەوەش بەواتای ئەوە دێت كە فەرمانبەر لە رۆژی یەكەمی چونە تەمەنی 60 ساڵی رەوانەی خانەنشینی ناكرێت بەڵكو لە كۆتا رۆژی تەمەنی 60 ساڵیدا رەوانەی خانەنشینی دەكرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق لە گشتاندنەكەیدا نمونەیەكی بۆ رونكردنەوە هێناوەتەوەو وتویەتی، ئەگەر رۆژی لەدایكبونی فەرمانبەرێك 1/5/1965 بێت، ئەوا لە 1/5/2025 رەوانەی خانەنشینی دەكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP