هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی هاوبهشی نێوان هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەگەڵ هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان، کردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، نیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشەممە 2025/5/21 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ کێڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا کرد.
ڕاشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەیهکدا که کونسوڵی گشتیی ئهمهریکا له ههرێمی کوردستان ئامادهی بوو، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ئەمنی لە عێراق و سووریا، هەڕەشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لهسهر ئاسایش و سەقامگیرییان، تاوتوێ کران.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی هاوبهشی نێوان هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەگەڵ هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان، کردەوە.
ئەوەش هاتووە، له کۆبوونەوەکەدا ههروهها دهربارهی پرسەکانی پەیوەست بە چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لەگەڵ هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانی بیروڕایان گۆڕییهوه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگیی هاوبەشییە درێژخایەنەکان لهپێناو چەسپاندنی ئاسایش و سهقامگیری، تهوهرێکی دیکهی کۆبوونهوهکه بوو.