هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، بە گرێبەستی نێوان كۆمپانیا ئەمەریكییەكان و هەرێمی كوردستان خۆشحاڵین. دەشڵێت: بە واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان و فراوانبوونی پێوەندیی بازرگانیی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان خۆشحاڵین.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە: ئەم جۆرە هاوبەشییانە بەرهەمهێنانی گاز لە عێراق بەهێزتر دەكات، سوود بە هەردوولا دەگەیەنێت. پێوەندیی بازرگانی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستانی عێراق بە واژۆ كردنی ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان فراوانتر دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا، هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیای بواری وزە بەبەهای 110 ملیار دۆلار واژۆ کرد، بۆ پەرەپێدانى چەند کێڵگەیەکى گازى سروشتى.
گرێبەستەکانىش بریتین لە کێڵگەکانى تۆپخانە و کوردەمیر لە سنورى گەرمیان لە نێوان وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم و کۆمپانیاى وێسترین زاگرۆس، هەروەها کێڵگەى غازى میرانیش لە سنورى پارێزگاى سلێمانى لەگەڵ کۆمپانیاى میران ئینێرجى کە لە کۆمپانیاى ئێچ كهی ئێن و گرووپی ئۆنێکس پێکهاتووە.
پاش ئەوە وهزارهتی نهوتی عێراق ڕایگەیاند گرێبهستهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان بە پێچهوانهی بڕیارهكانی دادگای پێداچوونهوهی فیدراڵییە و، گرێبهستهكان بهپێی دهستووری عێراق و بڕیارهكانی دادگای فیدراڵی، پووچهڵن.
دواتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دوو ڕێککەوتننامەیەی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagros واژۆکراون، ڕێککەوتننامە و گرێبەستی نوێ نین بەڵکو پێش چەندین ساڵە هەن و دادگاکانی عێراقیش دانی بە یاسایی و ڕەواییان دا ناوە و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە و تەنیا کۆمپانیای ئەنجامدەری گرێبەستەکان گۆڕاون لە چوارچێوەی ڕێکارە یاسایی وگرێبەستییەکانی هاتوو لە ڕێکەوتننامەکان.
لە ئێستاشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ ڕێککەوتنەکان ڕاگەیاندووە.
مەسرور بارزانی لە پاش واژۆکردنی گرێبەستەکان ڕایگەیاند، ئەم گرێبەستانە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا قووڵتر دەکاتەوە.