دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

شارەزایەکی کەشناسی: دۆغێکی مەترسی وشکەساڵی دەرکەوتووە

هەرێم نیوز
 سالار حاجی عەلی دەڵێت؛ کەم ئاوی وشکەساڵی ڕوو لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

 سالار حاجی عەلی، شارەزای کەشناسی لە ڕاپۆرتيکدا ڕایگەیاند، پێشبینی لێ وەدەکرێت ئەگەر هەیە ڕووبدات نیشانەکانی دەرکەوتووە، هۆشداری بۆ سەرجەم  خەڵکی هەرێمی کوردستان چاوەڕوان ئەکرێت،کەم ئاوی وشکەساڵی ڕوو لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

باسی لەوەشکرد، ئەمەش لە کاتێکدا دێت، بڕی باران بە پەێی پێویست نەباری وە کەئێستا بارانی ساڵ لە سەدا بۆ نزیک نیوە کەم باری وە کە ستاندار ڕێژەی باران بۆ ئەم شارانە دەبێت.
بەم شێوەیە بارانی ساڵ دەبێت ڕێژەی ئەمساڵی:

شاری سلێمانی  بارانی ئەمساڵ کۆی گشتی 350.3 ملیم بووە،ستانداری 747بۆ 847 ملیم دەبێت.

شاری هەڵەبجە بارانی ئەمساڵ کۆی گشتی
 417.3 ملیم  بووە ،ستانداری 650بۆ 750 ملیم دەبێت

شاری کەرکوک بارانی ئەمساڵ کۆی گشتی158.5ملیم بووە،

 ستانداری 492 بۆ 570ملیم دەبێت.
شاری هەولێر بارانی ئەمساڵ کۆی گشتی 154.1ملیم بووە،
 ستانداری 560 بۆ 625 ملیم دەبێت.

شاری دهۆک بارانی ئەمساڵ کۆی گشتی 171.2ملیم بووە،
 ستانداری 516 بۆ 650ملیم دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، وشکە ساڵی لە خوار سەدا 50 ی ئەو ڕێژەی ستاندارە دێت ،تاکو بڕۆین بۆ کۆیستان ستانداری زیاتر دەبێت وەک 1000بۆ سەرو 1000ملیم دەبێت باران ببارێت ستانداری گەرمیان لە 250بۆ 300ملیم دەبێت  باران ببارێت.

 دووپاتیکردەوە، دۆغەکە هەردێت و خراپ تر دەبێت
بچینە نێو وەرزی هاوین ئەوسا هەموو شتێک پێویستی بە ئاو دەبێت بەشێکی زۆری باخ و ڕووەکە کەشتوکاڵییەکان بێ ئاو دەبن ، ڕوو لە وشک بوون و لە ناو چۆن  دەچێت
  تا ئێستا بە مێژووی هیچ کەس نایە ئەوەی لە ژیاندا ماوە ،کە بەم شێوە ئاوکەمی لە کانیاوەکان ڕووی دابێت  زۆر بەدوا چۆنم بۆی کرد.

شارەزایەکە جەختی لەوەشکردەوە، لە کەسە بە تەمەنەکان هیچ وڵامێکم لە لایان دەست نەکەوت، کە لەم کاتەدا ئاو بەڕێژەیەکی زۆر کەمی کردووە، هێشتا   لە سێ بەشی بەهار  لە   دوو بەشی بەهارداین ،،،،، بەشێکی ماوە، سەر چاوە ئاوییە سروشتی یەکان بەرەووکەمی و ڕوو لە وشک بوون دەچێت  لە وێنە نەخشەکان وا دەری ئەخەن  هیچ بڕە بارانێک دیار نی یە ئەوەی هەشە ئەگەر دروست بێت، بارانی بەختەبارانەی کوێستانەکانە  وەختی باران بڕانەو کۆتایی بارانی ساڵ و تا مانگی 10 ئەم دۆغە زۆر ژیانی گوندو شارەکان دەچێتە مەترسی وە.


دەشڵێر، زۆری درختە خۆرسکەکانیش و ئاژەڵ و پەلەوەری کێویەکانیش هەندێک تینوو کەم ئاوی ڕوو بەڕووی ئەبێتەوە،  لەگەڵ ئەوەشدا ئاوی دەریاچەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP