دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە

هەرێم نیوز
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە.

 ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، سبەی پلەكانی گەرما دادەبەزن، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلی گەرماكە روو لە ناوچەكە دەكات.

ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە كە بۆ ئەم كاتەی ساڵ بەرێژەیەكی زۆر پلەی گەرمی لە سەروو ئاستی ئاسایی تۆماركراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەی سێشەمەوە لە ئەنجامی چالاكبوونی بای باكووری رۆژئاوا كە لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 2 تا 3 پلە نزمدەبێتەوە و ئەگەری خۆڵبارینێكی كەمیش دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە،  لە ناوچەكانی باشووری هەرێم، كاریگەری ئەو هەوایە بەلاوازی لەسەر ناوچەكانمان تا دوو سبەی چوارشەممە بەردەوامدەبێت.

گووتیشی، لە رۆژی پێنجشەممەوە جارێكی دیكە پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP