هەرێم نیوز
وه‌زیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرداری بۆ چه‌كدانانی په‌كه‌كه نه‌نراوه و له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمیش بۆ ئه‌مریكا ده‌ڵێت، "رێكه‌وتنه‌كان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی متمانه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كان و دۆسته‌كانمانه".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانه‌ی به‌شداریردنی له 15ـه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بیناسازی و وزه له هه‌ولێر له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له پێشانگه‌كه‌دا پیشان دراون، به‌رهه‌می ناوخۆیین و له ئاست پێوه‌ره نێوده‌ڵه‌تییه‌كاندان و بازاڕێكی باشیان هه‌یه، به تایبه‌ت ئاسن، چیمه‌نتۆ و چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی قورس".
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی باڵای هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مریكا و واژۆكردنی دو گرێبه‌ست رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتی، "سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن و واژۆكردنی ڕێككه‌وتنامه له‌گه‌ڵ دو كۆمپانیای ئه‌مریكی له بواری غاز و نه‌وت و كاره‌بادا، له كاتێكدا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی متمانه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كان و دۆست و هه‌ڤاڵانمانه له‌م بواره‌دا".
هه‌ر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د جه‌ختی كرده‌وه "كۆمپانیای گه‌وره له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا چاویان له‌وه‌یه وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هیوادارین داهاتویه‌كی گه‌شتر بۆ هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه به‌دی بێت
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بایه‌خێكی زۆر به به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌دات و یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی، بایه‌خدان و پاڵپشتی له به‌رهه‌می خۆماڵی، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی بوه".
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی و چه‌كدانانی په‌كه‌كه، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، توركیا و په‌كه‌كه له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چه‌كدادان له گفتوگۆدان، به‌ڵام له ڕوی كردارییه‌وه تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه".