هەرێم نیوز
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" بۆ دیارىكردنى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربان، چاوه‌ڕوانى وڵاتى سعودیه ده‌كه‌ن کە هەموو ساڵێک ١٠ ڕۆژ پێش زولحیجه یه‌كلاده‌كرێته‌وه".
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە" جه‌ژنی قوربان جیاوازه له جه‌ژنی ره‌مه‌زان و ته‌نها له‌لایه‌ن سعودییه‌وه دیاریده‌كرێت
ڕوونیشیکردەوە، ١٠ رۆژ پێش واده‌ى دیاریكراوی جه‌ژن ڕادەگەیەنرێت كه كه‌ى ده‌كرێته یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربان.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم وتیشی" ھەموو جیھان چاوی لەسەر سعودیە بۆ دیاریکردنی ئەو رۆژە، چونکە رێوڕەسمەکانی حەج هەیە، کە ٢٩ی زولقەعدە بەرامبەر ٢٨ی ئایارە".