هەرێم نیوز
ھاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمشەو کەسێک لە سنووری ڕانیە بە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئـەمـشـەو کاتژمێر 9:30 ڕوداوێکی هاتووچۆ ڕویدا لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتـۆمبێلـی تـایبەت تۆیۆتا لاندگروز و ماتۆڕ سکیلی بێسەرەتا.
باسی لەوەشکرد، ڕوداوەکە لە نێوان شارۆچکەی شکارتە_گوندی دواوە ڕویدا.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی ڕوداوەکـە شـۆفێری مـاتۆڕسکیلەکـە گیانی لە دەستدا ۰