دواین هەواڵ

ئابوری‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسروور بارزانی دوو ڕێککەوتنامەی گرنگ لە ئەمریکا واژۆ دەکات

هەرێم نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە سەرپەرشتيی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕێککەوتننامەى گرنگ لە بواری وزە لە واشنتن واژۆ دەکرێن.

 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات.

باسی لەوەشکرد، هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئەنەرگی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگ لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان.
دووپاتی کردەوە، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن، کە بەهاکەیان دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێنیيان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کوردستان دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP