هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆکاری کارکردنی چەند هاووڵاتیەكی نا بەرپرس بۆ ڕاکێشانی هێڵی کارەبا ئاوی ئیفراز ٣ شكیندراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆکاری کارکردنی چەند هاووڵاتیەكی نا بەرپرس بۆ ڕاکێشانی هێڵی کارەبا و هەڵکەندن بە حفارە بۆ دانانی بناغەی ستوون (عمود ) بۆ ڕاکێشانی کارەبا بەبێ ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان.
باسی لەوەشکرد، دیاریکردنی ڕێچکەی خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لەکاتی کارکردنیان هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز ٣ جۆری GRP لە هەولێریان شکاندووە لەنزیك گوندی دارەبەن.
ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی ئێستادا لایەنی پەیوەندیدار بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە وە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت وە لە کاتی ئێستادا ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز ٣ وەستاوە.
دووپاتیشیکردەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بەردەوامن لە کارکردن بەمەبەستی چاککردنەوەی بۆڕیەکە چاوەڕێ دەکرێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوو بۆڕیەکە چاك بکرێتەوە و ئاو بگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتیان.
بەرێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، داوا لە هاووڵاتیانی ئەزیز دەکەین هاوکارمان بن لە بەفیرۆنەدانی ئاو تاکو بۆڕیەکە چاك دەکرێتەوە سوپاستان دەکەین بۆ هاوکاری و تێگەیشتنتان.