دواین هەواڵ

ئابوری‌

 12/05/2025

کارتی خۆراک بە ئاسانترین ڕێگە وەربگرەوە

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند: " هاووڵاتییان دەتوانن لە ماڵەوە، كارتی ئەلیكترۆنی خۆراک نوێ بكەنەوە و وەريبگرن".

 ئاراس محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند: "هەموو هاووڵاتییەك دەتوانێت لە ماڵەكەی خۆیەوە بەبێ‌ ئەوەی سەردانی هیچ شوێنێک بكات، فۆڕمەكەی نوێبكاتەوە بە كارت".

باسی لەوەشکرد: "سەرەتا دەبێت پڕۆگرامی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراک دابەزێنیت، كە بۆ هەمووان بەردەستە و پاشان بە ماوەیەكی كەم لە رێگەی ئەو پڕۆگرامەوە زانیارییەكان داخڵ دەكەیت و فۆڕمەكەت بۆ نوێدەكەنەوە بە كارت و ژمارەی كارتەكەشت وەردەگریت".
دەشڵێت: "دەبیت بە خاوەنی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراک، بەبێ‌ ئەوەی لە ماڵ دەربچیت و سەردانی هیچ شوێنێك بكەیت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP