دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

تەلەگراف: ئێران پلانی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی لە لەندەن داڕشتووە

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی تەلەگراف بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکانی ناو ئێران ڕایگەیاند، کە سوپای پاسداران پلانی هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە لەندەنی داڕشتووە.

دوای ئەوەی پۆلیسی بەریتانیا، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیای دژەتیرۆردا هەشت کەسیان دەستگیرکرد کە حەوت کەسیان ئێرانین، ڕایگەیاند ئامانجیان هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل بووە. دواتر حکومەتی ئێران ڕەتیکردەوە دەستی لەم هەوڵەدا هەبووبێت.

ڕۆژنامەی تەلەگراف نووسیویەتی "بەپێی ئەو سەرچاوانە ئامانج لەم کارە پەکخستنی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بووە".

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، "بەشێکی توندڕەوی ناو سوپای پاسداران بەرپرسیار بووە لە پەسەندکردنی هێرشەکە"، کە بڕیاربوو لە ناوەڕاستی لەندەن ئەنجام بدرێت.

ئەم هێرشەی کە نزیک بووە ڕووبدات، ڕۆژی شەممە بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری بەریتانیا (MI6) و پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پووچەڵکرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP