هەرێم نیوز
سەرەتای ئەم مانگە، بەرپرسانی ئەمریکی لەگەڵ موعاز مستەفا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی فریاگوزاری سوریا، کۆبوونەوەیەکی درێژخایەنیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ئەنجامدا کە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند.
لەم دیدارەدا، شەرع چەندین پەیامی ئاراستەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد، کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە چوارچێوەی گەشتێکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشت بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەکە بکات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلعەرەبیە، موعاز مستەفا ڕایگەیاند کە شەرع ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە بۆ ئەوەی "ڕوانگەی خۆی لەبارەی بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکە و ئاوەدانکردنەوەی سوریا"دا بخاتەڕوو.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و شەرع بە ناوبژیوانی ڕیاز، دەرفەتێکی زێڕینە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئاشتی لە ناوچەکە و لاوازکردنی هەژموونی ئێران".