دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیامی موجتەبا خامنەیی لە ساڵیادی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵادا؛ "ڕۆژانی زەلیلیمان هەرگیز دووبارە نابنەوە"

هەرێم نیوز

موجتەبا خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو گورزە ئازاربەخشانەی لەلایەن هێزەکانیانەوە وەشێندراون، دوژمن ناتوانێت لە دەریای عەرەب زیاتر پێشڕەوی بکات و جەختیش دەکاتەوە کە خەونی گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕۆژانی زەلیلی و پاشکۆیەتی هەرگیز نایەتە دی.

ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی 9ـی 2026، موجتەبا خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووی حزبوڵڵای لوبنان، ڕایگەیاند کە دوژمنانی وڵاتەکەی لە دەریای عەرەب زیاتر ناتوانن پێشڕەوی بکەن.

 ناوبراو هۆکاری ئەم وەستانەی گەڕاندەوە بۆ ئەو گورزە ئازاربەخشانەی کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەرگریکارانی گەرووی هورمزەوە بەریان کەوتووە.

لە درێژەی پەیامەکەیدا، ڕابەری باڵای ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگای ئێران پابەندن بە هەڵوێستە ڕەواکانیانەوە، کە یەکێک لە دیارترینیان پاراستنی گەرووی هورمزە.

 هەروەها ڕوونیکردەوە کە دوژمن ئاواتەخوازە وڵاتەکەیان بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی پڕ بوون لە زەلیلی و شوێنکەوتەیی، بەڵام بە توندی دووپاتی کردەوە کە ئەو سەردەمە کۆتایی هاتووە و هەرگیز ئەو ڕۆژانە دووبارە نابنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP