دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: بە هەر ڕێگەیەک بێت جەنگی ئێران زۆر بەزوویی دەبەینەوە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە هەر ڕێگەیەک بێت زۆر بەزوویی جەنگی ئێران دەبەنەوە و بە کۆتاییهاتنی ئەو ململانێیەش، نرخی سووتەمەنی و ڕێژەی هەڵاوسان بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی 9ـی 2026، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئێران لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا ناتوانێت دەستی بگاتە چەکی ئەتۆمی؛ وتیشی، "ئێمە سەردەکەوین و ئەم جەنگە زۆر بەزوویی کۆتایی پێدەهێنین، هاوکات نرخی سووتەمەنیش بە بەرچاوی دادەبەزێت."

ترەمپ هۆشداری دا لە مەترسیی چەکی ئەتۆمیی ئێران بۆ سەر جیهان و ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن هیچ شارێک لە ئیسرائیل، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان تەنانەت خاکی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە بە چەکی ئەتۆمی بەئامانج بگیرێت؛ ڕوونیشیکردەوە کە بێدەنگبوون لە بەرامبەر ئەم مەترسییە قبووڵکراو نییە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە دۆخی ئابووری، سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە توندترین هەڵاوسانی مێژووییان کۆنتڕۆڵ کردووە و بە کۆتاییهاتنی ئەم گرژییە سەربازییانەش، هەڵاوسان بە تەواوەتی لەناو دەچێت؛ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر هەڵوێستی توندی ئەوان بۆ ڕاگرتنی هەڕەشەکان نەبووایە، ئیسرائیل و تەواوی ناوچەکە لەناو دەچوون و مووشەک و هێرشەکان دەگەیشتنە ئەوروپا و ئەمریکاش.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP