دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

پارەی کارەبای مۆلیدە لە هەولێر دیاریکرا

هەرێم نیوز
لە هەولێر نرخ و کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا و نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ١٢ بۆ ١٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

ئەمڕۆ شەممە، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ڕایگەیاند: نرخی مۆلیدە لە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری دیاری کراوە و تێکرا کارکردنی کاتژمێری مۆلیدەکان رۆژانە بۆ مانگی ئایار، زیاتر لە ١٠ کاتژمێر بووە و ماوەی کارکردنی مۆلیدەکان ٣٣ رۆژە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ ناوشاری هەولێر لە نێوان ٢٨٠ بۆ ٣٩٠ کاتژمێرە و نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ١٢ بۆ ١٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە و نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی مۆلیدە ٤٣ دینارە.

هاوکات، باسی لەوەشکردووە، بۆ ناوبازاری شاری هەولێر، کاتژمێرەکانی کاردکردنی مۆلیدە لە نێوان ١١٦ بۆ ١٣٧ کاتژمێرە و نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ٦ بۆ ٧ هەزار دینارە و بۆ ئەم مانگە نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدە ٤٧ دینارە.

سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، دەشڵێت: دەوروبەری هەولێر و قەزاو ناحیەکان و گوندەکان، کاتژمێری کارکردنی موەلیدەکان لەنێوان ١٠٠ بۆ ٤٥٠ کاتژمێرە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ٤ هەزار و ٧٥٠ بۆ ١٨ هەزار دینارە، وە بۆ یەک کاتژمێر کارکاکردنی موەلیدەکان ٤٠ بۆ ٤٧ دینارە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP