دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

د.عەلی قەرەداغی: مامەڵەکردن بە دراوی ژمارەیی حەرامە و پڕ مەترسییە

هەرێم نیوز

سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی لە جیهان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی دراوە بەکارهێنراوەکان، دراوی ژمارەیی حەرامە و پڕ مەترسییە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک خۆی لێ بەدوور بگرێت.

د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی لە جیهان لەبارەی هەر سێ جۆری دراوی ئەلیکترۆنی و کاغەز و ژمارەیی، ئاماژەی بەوەکردووە، دراوە کاغەزەکە کە زۆر باوە وەک دیناری عێراقی و دۆلار و دراوەکانی دیکەی کاغەزە و بێ کێشەیە، هاوکات دراوی ئەلیکترۆنیش وەک ڤیسا کارت و هاوشێوەکانی ئێستا لە جیهان باوە و کاری پێدەکرێت و ئاساییە، گرفتی سەرەکی لەسەر دراوی ژمارەییە وەک بیتکۆین، ترۆن ئێس و جۆرەکانی دیکەش، ئەمەیان تەنها ئاڵوگۆڕە و هیچ خزمەتێکی نییە، لەڕووی شەرعەوە دروست نییە و هیچ بنەمایەکی نییە، هاوکات هیچ کەس خاوەنی ئەو پارەیە نییە.

وتیشی:  ماوەیەک پێش ئێستا لە تورکیا و چەند وڵاتێک، چەند پێگەیەکی ئەلیکترۆنیان کردەوە و 82 ملیار دۆلاریان کۆ کردەوە، دواتر پێگەکان داخران و کەس نەیزانی ئەو کەسانەی پێگەکانیان بەڕێوەدەبرد چیان بەسەردا هات.

بە وتەی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهان، “بەهای ئەو دراوانە سێ ترلیۆن دۆلارە لە جیهاندا، لەو سێ ترلیۆن دۆلارە یەک هەژار سوودی لێ نابینێت، تەنها لە نێوان دەوڵەمەندەکان مامەڵەی پێوە دەکرێت، هیچ یەکێک لەو دەوڵەمەندانەی دراوی ژمارەیی، نانێک نادەن بە هەژارێک، بۆیە مامەڵەکردن بەو دراوە حەرامە و زۆر پڕ مەترسییە”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP