هەرێم نیوز
وادەی سەردانکردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ وڵاتەکانی سعوودیە، ئیمارات و قەتەر دیاریکرا.
کارۆلین لیڤێت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا، وادەی سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست راگەیاند، لەمانگی ئایاردا سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەستپێدەکات و هەریەکە لە وڵاتانی سعودییە، قەتەر و ئیمارات دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لە سەردانەکەیدا ترەمپ دەربارەی ژمارەیەک پرسی ئابوری، سیاسی و بازرگانی لەگەڵ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە و تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر کۆببێتەوە".
دووپاتیکردەوە، سەردانەکەی ترەمپ لەرۆژی 13ی ئایارەوە دەستپێدەکات و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و بڕیارە رۆژی 16ی ئایار کۆتایی بە سەردانەکەی بهێنێت.