دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

سوپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی دو کەشتی گواستنەوەی سوتەمەنی راگەیاند

هەرێم نیوز 

سوپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی دو کەشتی گواستنەوەی سوتەمەنی لە ئاوەکانی دەریای بوشێهر راگەیاند كە بڕی یەك ملیۆن و (500) هەزار لیتر نەوتی قاچاغیان هەڵگرتبو.

مەسعود فروتن، جێگری فەرماندەی ناوچەی دوی دەریایی سوپای پاسداران بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندوە، دەستیان بەسەر دو كەشتی گواستنەوەی سوتەمەنیدا گرتوە كە ئاڵای تانزانیایان بەرزكردبویەوە و هەوڵی چونەدەرەوەیان لە ئاوەکانی ئێرانداوه‌، بەڵام لەلایەن کارمەندانی ناوچەی دوی دەریایی سوپای پاسداران دەستبەسەر کراون.

وتوشیەتی، هەردو کەشتییە بیانییەكە كە (25) كارمەند كاریان لەسەركردوە لە (سی رێنجەر و سەلامە) پێكهاتون و بڕی یەك ملیۆن و (500) هەزار لیتر سوتەمەنییان باركردوە كە نرخەكەی لە (700) ملیار ریاڵ زیاترە.

جێگری فەرماندەی ناوچەی دوی دەریایی سوپای پاسداران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ روبەڕوكردنەوەیان بە دەسەڵاتی دادوەری و دوای تەواوبونی رێکارە یاساییەکان، دو کەشتییە گواستراونەتەوە بۆ بەندەری بوشێهر هەروەها سوتەمەنیە قاچاغەكەش رادەستی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دەكرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی دابەشبكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP