هەرێم نیوز
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند، شه‌و و ڕۆژ له حووسییه‌كان ده‌ده‌ن و هێرشه‌كانیان پتر ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 31ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، شه‌و و ڕۆژ له حووسییه‌كان ده‌ده‌ن و هێرشه‌كانیان پتر ده‌كه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت، حووسییه‌كان هێشتا ئازاره به ئێشه‌كه‌یان به‌رنه‌كه‌وتوو و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌و ئازاره‌دان و تاوه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌كانیان كۆتایی پێ دێت، هێرشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه زۆر گه‌وره‌تره. ده‌شڵێت، پشتیوانه‌كانیشیان له ئێران هێشتا ئه‌و ئازاره قورسه‌یان به‌رنه‌كه‌وتووه.
جەختی لەوەشکردەوە، توانای حووسییه‌كان كه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌ریاوانی دروست ده‌كات، به خێرایی له‌ناو ده‌برێت. ڕوونیشی كرده‌وه، له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی هێرشی له‌ناوبه‌ر كراونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانیان له ئه‌نجامی لێدانی شه‌و و ڕۆژا كوژراون.
دووشه‌ممه، مێدیای حووسییه‌كان ڕایگه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه هێرشی ئاسمانی كرده‌وه سه‌ر سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، سوپای ئه‌مه‌ریكا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سێ حه‌شارگه‌ی حووسییه‌كان له بنكه‌ی سه‌ربازیی دێلمی.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌ش كردووه، فڕۆكه جه‌نگییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دوای هێرشه‌كانیان، تاوه‌كوو كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌سه‌ر ئاسمانی سه‌نعادا ده‌سووڕێنه‌وه.