دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

عێراق: هاوینێکی سەخت لە پێشە ئەگەر هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە قەدەغە بکرێت

هەرێم نیوز

وەزیری نەوتی عێراق هۆشداریشیدا لەوەی عێراق ڕووبەڕووی هاوینێکی گەرم دەبێتەوە ئەگەر سزا بەسەر هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە بسەپێندرێت.

زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە، ڕایگەیاند، گرێبەستەکانی پەیوەست بە هاوردەکردنی وزە بەسەر دوو سێکتەردا دابەشدەکرێن کە بریتین لە کارەبا و غاز.

جەختی لەوە کردەوە کە سزاکانی ئەمریکا لە ئێستادا قۆناغی یەکەم دەگرێتەوە، کە پەیوەندی بە هاوردەکردنی کارەباوە هەیە لە ئێرانەوە، بەڵام هێشتا دۆخی سزاکانی سەر غاز ڕوون نییە.

بەوتەی ناوبراو، هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی سزادراو، نزیکەی 800 مێگاوات کارەبا بۆ عێراق دابین دەکەن، پارێزگاکانی دیالە، بەشێک لە میسان و بەسرە دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە حکومەت لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە، پێشنیارەکان دەخاتە ڕوو بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە بەهۆی سزاکانەوە هاتوونەتە ئاراوە. وتیشی کەمیی غازی ناوخۆیی وایکرد بەغدا بەرەو هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە هەنگاو بنێت.

وەزیری نەوت لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا سەبارەت بە سزاکانی سەر گازی ئێران بەردەوامە.

لە ساڵی 2020دا، ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، ڕەتیکردەوە ئەو لێخۆشبوونەی لە سزاکان درێژبکاتەوە کە لە ساڵی 2018ەوە بە عێراق دراوە بۆ کڕینی کارەبا لە ئێران. ئەم بڕیارە لە کاتێکدا درا کە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە کاردا مابوونەوە.

هاوردەکردنی گازی سروشتی و کارەبا لە ئێرانەوە نزیکەی 33%ی کۆی پێداویستی وزەی عێراق دابین دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP