دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

وەزیری ناوخۆ بۆ میدیاکاران: تکایە بۆ زۆرکردنی بینەر و فۆڵۆوەر بەدوای ڕووداوەکانی کوشتن مەکەون

هەرێم نیوز 

وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ئازادی ڕادەبڕین و دەست ڕاگەیشتن بە زانیارییەکان بۆ هەموو ڕۆژنامەنووسان. دەشڵێت، تکایە بۆ زۆرکردنی بینەر و فۆڵۆوەر بەدوای ڕووداوەکانی کوشتن مەکەون، بەڵکو بۆ چارەکردنی کێشەکان بەدوای ئەو ڕووداوانە بکەون.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ڕاگەیاندن وەکو پێناسەی خۆی دەسەڵاتی چوارەمە، هەروەها لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتە ڕێز لێگیراوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندە بە ئازادی ڕادەبڕین و گەیشتن بە زانیارییەکان بۆ هەموو رۆژنامەنووسان" .

وتیشی، "ئەو یاسایانەی لە پەرلەمان و حکوومەتی هەرێم کاری لەسەر دەکرێت، ئەو دەرفەتەی بۆ ڕاگەیەندنەکان ڕەخساندووە، هەروەها ڕۆڵی ڕاگەیاندن زۆر گرنگە کە هەم ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بپارێزێت، هەمیش زانیاری پێویست بگەیەنێتە کۆمەڵگە و ئەو دیاردە ناشرتینانەش دەست نیشان بکات، تاوەکوو جارەی گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە".

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش دا، "پرسیارەکە ئەوەیە دەبێت بەچ شێوازیک ڕووماڵی ئەو بابەتانە بکرێت، کەسمان دژی ئەوە نەبووین کە ڕاگەیاندن باسی ئەو ڕووداوانەی ڕۆژانی ڕابردوو بکات، بەڵام دیاردە نەشازەکان بخرێتە بەر دیدی هەموو لایەک بۆ ئەوەی دووبارە نەبنەوە" .

وتیشی، "داوامان لە ڕاگەیاندنەکان ئەوەیە، تکایە بۆ زۆرکردنی بینەر و فۆڵۆوەر بەدوای ڕووداوەکانی کوشتن مەکەون، بەڵکو بۆ چارەکردنی کێشەکان بەدوای ئەو ڕووداوانە بکەون، تکایە ڕۆڵی پۆلیس و داواکاری گشتیی و پزیشکی دادوەری مەبینین، یان لە بەرنامەکانتان بە ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاوانباران قسە مەکەن. چونکە دەبێتە ڕێگە خۆشکەر بۆ ئەوەی تاوانبار پاساو بۆ تاوانەکەی بهێنێتەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP