هەرێم نیوز
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوخەمیی خۆی بۆ گەل و حكومەتی كۆریای باشوور دەربڕیوە، بەهۆی ئەو ئاگرەی لەو وڵاتە هەڵگیرساوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا لە تۆڕی ئێكس، هاوخەمیی خۆی بۆ گەل و حكومەتی كۆریای باشوور دەربڕیوە، بەهۆی ئەو ئاگرەی لەو وڵاتە هەڵگیرساوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر دڵتەنگم بەو ئاگرەی کە کۆریای باشووری گرتووەتەوە، بیرکردنەوەکانم لەگەڵ قوربانییەکان و خێزانەکانیاندایە، هیوای چاکبوونەوەی خێرا و رزگاربوون بۆ هەموو ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی هەرێم لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەل و حکومەتی کۆریای باشور دەوەستێت.
پێنج رۆژە ئاگرێكی گەورە لە دارستانەكانی كۆریای باشوور هەڵگیرساوە و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ رایانگەیاند، 18 کەس بەهۆی زنجیرەیەک ئاگرکەوتنەوە، کە “زیانێکی بێ وێنە”ی لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە گەیاندووە، گیانیان لەدەستداوە.