دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

ئەو تۆمەتبارەی لە دایکی دابوو دواتریش ماڵەکەیانی سووتاندبوو دەستگیرکرا

هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، پاش لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە بۆمان دەرکەوت ئەم تۆمەتبار کوڕی ماڵەکەیە و دوای ئەوەی ماڵەکەی سووتاندووە و لە دایکی داوە و ملوانکەی زێڕی ملی دایکی پچڕاندووە و دزیویەتی. 

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە کە لە گەڕەکی (هەولێری نوێ) ڕووداوێکی سووتان و هەڵکوتانە سەر ماڵێک ڕووی داوە.

ئاشکراشیکرد، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو.بە گوتەی خاوەن ماڵەکە، کەسێک هاتووەتە سەر ماڵیان و دزی لێ کردوون و لە ئافرەتی ماڵەکەی داوە و پاشان ماڵەکەی سووتاندووە.
ئەوەشی خستەڕوو، پاش لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبار کوڕی ماڵەکەیە و دوای ئەوەی ماڵەکەی سووتاندووە و لە دایکی داوە و ملوانکەی زێڕی ملی دایکی پچڕاندووە و دزیویەتی، پاشان لە کۆڵانی خۆیان داوای هاوکاریی کردووە کە ماڵەکەیان سووتاو.

باسی لەوەشکرد، بۆئەوەی تاوانەکەی بشارێتەوە، بەڵام لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا تۆمەتبار ئاشکرا کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەی لێکۆڵینەوە دەستگیر کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP