هەرێم نیوز
ئۆفیسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەولێر رایگەیاند، کارمەندانی کۆمیسیۆن و ئەو هاوڵاتییانەشی کە لە ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پەنجەمۆریان نەیخوێندۆتەوە، سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەر بکەن.
چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025، ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدەر لە بنکەکانی تۆمارکردن بۆ چەند توێژێک ڕادەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو فەرمانبەرانەی ڕۆژی دەنگدان بەشدارییان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان کردووە لەگەڵ ئەو دەنگدەرانەی لە ڕۆژی دەنگدان پەنجەمۆریان نەیخوێندۆتەوە، هەروا ئەو دەنگدەرانەی پێشتر کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەر بکەن.
ئەوەش هاتووە، لە ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تاوەکوو کاتژمێر دووی دوایی نیوەڕۆ، بنکەکانی تۆماری دەنگدەر کراوەن.