دواین هەواڵ

ئابوری‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید بەڕێوەبەری باخچە و خوێندنگەکان ئاگادار دەکاتەوە

هەرێم نیوز
پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری باخچە و خوێندنگەکان سبەینێ‌ سەردانی ژمێریاری لە دیوانی پەروەردە بكەن.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید لە ئاگادارییەكدا بۆ بەڕێوەبەری باخچە و خوێندنگەکان ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە بەرواری 2025/3/17 کاتژمێر 9 ی سەرلەبەیانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی ژمێریاری لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید بكەن.

جەختی لەوەشکردەوە، چەک و لیستی مووچەی مانگی ( 2 )ی ساڵی 2025یان پێ‌ دەدرێت.

بەگوێرەی لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو، سبەینێ‌ مووچەی وەزارەتی پەروەردە و بەشێكی زۆری فەرمانگە و وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP