هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، وادەی قەدەغەی ڕاوی ماسی لە ٢٠ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی سێ مانگ دەستپێدەکات.
لە راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستانی سلێمانی هاتوە، ساڵانە و لەکۆتایی وەرزی زستاندا قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕادەگەیەندرێت و بۆ ماوەی ٣ سێ مانگ بەردەوام دەبێت ، لەبەر ئەوەی لەوماوە دیاریکراوەدا وەرزی گەرادانان و زۆربوونی ماسی یە .
بۆ ئەمساڵ بەپێی نوسراوی ( بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری/ ب . سامانی ماسی ) ژمارە (٥٥٥) لە (٢٠٢٥/٣/٤) ئاماژە دراوە بەوەی لە بەرواری (٢٠٢٥/٣/٢٠) قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕادەگەیەندرێت و بۆ ماوەی سێ مانگ و تا بەرواری (٢٠٢٥/٦/٢٠) بەردەوام دەبێت .
ئاماژە بەوەشدراوە، لە پێناو پارێزگاری لە سامانی ماسی : داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان و ڕاوچیانی ماسی دەکەین پاپەندبن بەو بڕیارە و بەهیچ شێوەیەک ڕاوی ماسی نەکەن.