دواین هەواڵ

ئابوری‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ مەچەی چەند وەزارەتێک دەدرێت

هەرێم نیوز

دابەشکردنى مووچەى مانگى شوبات (2)ى مووچەخۆرانى هەرێم درێژەى هەیە و ئەمڕۆ مووچەى هەردوو توێژى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و خانەنشینى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
بڕیارە دابەشکردنى مووچەى ئەو مانگە سبەینێ و دووسبەینێش بەردەوام بێت.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

هاوکات هەر بەپێی خشتەکە، ڕۆژی دووشەممە، مووچەی مانگی دووی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەش دەکرێت:
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
وەزارەتی تەندروستی
وەزارەتی داد
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
دەستەی دەستپاکی
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی ژینگە
دەزگای مین
ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان
دیوانی چاودێری دارایی
دەستەی مافی مرۆڤ
ئەنجومەنی دادوەری.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP