هەرێم نیوز
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند بەسەر ئێراندا دهكات و دەڵێت، "کەرتی نەوتی ئێران دادەخەین و ڕێگری لێدەکەین لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان".
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رایگەیاند، "کەرتی نەوتی ئێران دادەخەین و ڕێگری لێدەکەین لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان"، جەخت لەسەر بەئامانجگردنی ئەو لایەنە ناوچەییانە کردەوە کە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی داهاتەکان بۆ تاران دەکەن، وهك ئاماژهیهك بۆ عێراق.
دەشڵێت، "گەمارۆکان ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە سیستەمی دارایی جیهانی لەخۆدەگرێت".
جەختیشی لەوە کردەوە، پاڵنانی ئێران بەرەو مایهپووچبوون هەنگاوی یەکەمی ستراتیجی گەمارۆکانی سهر تاران دەبێت.
ئەم هەڵکشانە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تا دێت زیاتر دەبێتەوە، لە کاتێکدا تاران بەردەوامە لە بەرنامە سەربازییەکانی و پشتیوانیكردنى له میلیشیاكانى بهناو (بهرهى مقاوهمه)، ئەمەش وایکردووە ڕووبەڕووبوونەوەی ئابووریی نێوان هەردوولا لە هەموو کاتێک توندتر بێت.
ههر لهو چوارچێوهیهدا، پێنجشەممەی ڕابردوو، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا مۆڵەتی لێخۆشبوونی بۆ كڕینی غازی ئێران لەلایەن عێراقەوە درێژ نەكردەوە و ڕای گەیاند: پێویستە چیدیكە عێراق غاز لە ئێرانەوە هاوردە نەكات.
ههروهها ئەمریکا پلانێکی عێراقی بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە لە ڕێگەی ئێرانەوە ڕەتکردەوە. چاودێرانیش پێیانوایه له دوای كۆتاییهێنانی لێخۆشبوونی ئهمریكا له عێراق بۆ كڕینی كارهبا له ئێران، هاوینی داهاتوو عێراق ڕووبهڕووی گهورهترین كێشهی كهمی كارهبای نیشتمانی دهبێتهوه.
هەروەها لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ نامەیەکی بۆ رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی نارد و لەوبارەیەوە ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەنوەر مەحمود قەرقاش نامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکای داوەتە دەستی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەوەیت بگاتە دەستی رابەری باڵای ئێران.
پێشتریش عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵاى ئێران، لەبارەی نامەکەی ترەمپ کە داوای دانوستان دەکات قسەیکردو وتى: بۆچی ئێران ئامادە نییە دانوستان بکات، چەند ساڵێک دانیشتین و دانوستانمان کرد و هەر ئەم کەسە دانوستانە تەواو و واژۆکراوەکەی لە سەر مێزەکە فڕێدا و دڕاندى، چۆن دەتوانین دانوستان بکەین لە کاتێکدا دەزانین هیچ کارى پێناکرێت.
ئەو وتیشى: دانوستان لەگەڵ ئیدارەی ئێستای ئەمریکا نابێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، بەڵکو تەنها سزاکان هێندەی تر توندتر دەکات، ساڵی ڕابردوو دۆخێکی جیاوازمان هەبوو. شەهید ڕەئیسی لە ژیاندا بوو، شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا لەگەڵمان بوو، شەهید هانیە، چەند کەسایەتییەکی تری شۆڕشگێڕی دیار لەنێو ئێمەدا ئامادە بوون یان لەگەڵ ئێمەدا، بەڵام ئەمساڵ لێرە نین.
لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ئێمە ئامادەین بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران و بانگهێشتی دانوستان دەکات، فریودانی بیروڕای گشتی جیهانە.