هەرێم نیوز
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نه‌خۆشیی تەبەق (FMD)، نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه و له‌ناو ئاژه‌ڵاندا ماوه‌ی 90 ساڵه له عێراقدا هه‌یه و چه‌ند ساڵ جارێك له‌ناو ئاژه‌ڵاندا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
وتیشی، ئه‌م نه‌خۆشییه زیاتر په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه هه‌یه و ده‌رنه‌كه‌وتووه بۆ مرۆڤ گوازرابێته‌وه و له‌نێوان مرۆڤێك بۆ مرۆڤێكی دیكه‌یش هه‌رگیز نه‌گوازراوه‌ته‌وه.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد، نه‌خۆشیه‌كه زیاتر پێویستی به ڕێككاری ڤێته‌رنه‌رییه‌وه هه‌یه و هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویست ده‌كات چاودێریی بكرێت.
پێشتر، عه‌باس جه‌بر مالیكی، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ڕایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی تەبەق (FMD)، زیانێكی گه‌وره به سامانی ئاژه‌ڵ له عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.