هەرێم نیوز
وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، نرخی دەرمان هێشتا ئەو نرخە نییە کە وەزارەت لەسەر ستیکەرەکان دایناوە و بە هەرزانتر دەفرۆشرێت.
دووشەممە، 17ی2ی2025، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، باشترین دەستکەوتی وەزارەتەکە لەم کابینەیە ئەوەیە کە کواڵیتیی دەرمان رێکخراوە و تەنیا ساڵی رابردوو پێنج تۆن دەرمان لەنێوبراون و 150 ملیۆن دیناریش پێبژاردنی سەرپێچیان بۆ کۆمپانیاکان کردووە.
دەشڵێت: بەهۆی کێبڕکێی نێوان کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی دەرمان لە بازاڕی ئازاددا، نرخی دەرمان هێشتا ئەو نرخە نییە کە وەزارەت لەسەر ستیکەرەکان دایناوە و بە هەرزانتر دەفرۆشرێت.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد: هێشتا نرخی دەرمان کەمتر دەکەنەوە و داشکاندنی زیاتر دەکەن، تاوەکو نرخەکەی لە هەرێمی کوردستان هاوتا بێت و دەرمانخانەکان نەتوانن هەرزانفرۆشتنیان بقۆزنەوە.
د. سامان بەرزنجی ئاشکراشیکرد، وەزیری تەندروستی لەبارەی دامەزراندن بوو و گوتی، وەزارەتی تەندروستی پێشەنگی ئەو وەزارەتانەیە کە پێویستی بە دامەزراندنی کارمەند و پزیشکە و بەتایبەتیش ئاماژەی بە پارێزگای دهۆک کرد.